٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیێنێت، حەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناردووە، ئاماژەی داوە:
1 - ڕۆژی یەكشەممە 9/10/2016 مووچەی لیواكان و دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
2- ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە بەرواری 10-11/10/2016، مووچەی یەكەكانی (80 و 70) دابەش دەكرێت.
3-  ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە 12-13/10/2016، مووچەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پێشمەرگەی    بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

ئومێد بابان

هەواڵی پەیوەندیدار