دەزگای بارزانی، خواردن و پێداویستی و پەناگە بۆ ئاوارەكان دابین دەكرێت

دیبەگە-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی UNHCRو NRCلە كەمپی دیبەگە ژەمەخۆراكی گەرم و پەناگە و پارسێلی خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆری دیكە پێشكەش بە 152 خێزان و 700 كەسی تازەئاوارەی مووسڵ و ناوچەكانی دەوروبەری دەكەن.
لە درێژەی دابەشكردنی كۆمەك و هاوكاری و پێداویستییەكان بەسەر پەنابەر و ئاوارەكان لە هەرێمی كوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامە لە دابینكردنی پەناگە و پێداویستییە سەرەكییەكانی ژیان و پێدانی دوو ژەمەژەمەخۆراكی گەرم بە خێزان و كەسی ئاوارەی تازەهەڵهاتووی ژێر دەستی داعش.
لەلایەكی دیكە و لە هەڵمەتێكی تردا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هەردوو رێكخراوی UNHCRو NRCهەستان بە دابەشكردنی سەتڵ و ئاو و پاككەرەوە و خواردنی لەقوتوونراو و پێداویستیی ئافرەتان بەسەر 84 خێزان و دۆشەك و سەرچەف بە 186 كەس و پێداویستی و جلیكان بە 68 خێزان و دابینكردنی پەناگە و پێداویستیی مانەوە بۆ 614 ئاوارە كە تازە هاتبوونە ناو كەمپەكەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە شێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستی بەسەر خێزانە ئاوارەكاندا دابەش دەكات، هاوكات بۆ ئەو ئاوارانەی كە تازە روو دەكەنە كەمپی دیبەگە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ چەند رێكخراوێكی بیانی كەلوپەل و پێداویستی و ژەمەخۆراكی گەرم و پەناگە و چەندین پێداویستیی دیكەیان بۆ دابین دەكات.




