٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

یەکێتی ماموستایان: بڕیارمان نەداوە دەوام بایکۆت بکرێ

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، ئێمە بە ھیچ جۆرێک بڕیاری داکێڵان (بایکۆتکردن)ـمان نەداوە لەوە نەبێ داوامان کردووە ئەو بڕە پارەی دیاری کراوە زیاد بکرێت.

سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە لەگەڵ بیرۆکەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانداین بۆ زیادکردنی مووچەی ماموستایان، بەڵام ئەو بڕە پارەی زیاد کراوە کەمە و داوا دەکەین زیاتر بکرێت، لەبەر ئەوەی بەشی گوزەرانی ماموستایان ناکات."

(ئەحمەد گەرمیانی) گوتیشی، ئەوانەی باس لەوە دەکەن یەکێتیی ماموستایان بڕیاری داکێڵانی داوە ڕاست نییە، لەوە نەبێ دەڵێین با پارەکە زیاد بکرێت؛ وەزیری پەروەردەش پشتگیریمان لێ دەکا."

گوتیشی، ئێمە پڕۆژەیەکمان پێشکەشی حکومەت کردووە و داوا دەکەین کار لەسەر ئەو پڕۆژەیە بکرێت؛ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی ماموستایان بەردەوام لەگەڵ حکوومەت لە خەتداین تەنانەت لە ڕۆژانی پشوویشدا، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ھیچ ڕێککەوتنێک و وەڵامیان نەداوەتەوە پێمان."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار