لە بادۆشدا پێشمەرگە هێرشێکی داعشی شکاند

بادۆش-KDP.info- ئەم بەیانییە هێزەكانی پێشمەرگە لە نزیك گوندی حەسەنجەلاد لە میحوەری بادۆشدا هێرشێكی داعشیان تێك شكاند و زیانێکی گەورەیان بە تیرۆریستانی داعش گەیاند.
مقەدەم (پیرۆ ڕەشید) فەرماندەی پێشمەرگە لە میحوەری بادۆشەوە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "دوێشەو زانیمانەوە داعش کەوتووە جموجۆڵ؛ ئەم بەیانییە چەكدارانی تیرۆریستی داعش هێرشیان كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە سنووری بادۆش و دوای شەڕ و پێكدادانێكی توند پێشمەرگە توانیی هێرشەكەی داعش بشكێنێتەوە و، زیانیش بە چەكدارانی داعش بگەیێنێ."
مقەدەم پیرۆ ڕاشیگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێكە بە هۆی نزیكبوونەوەی شەڕی گرتنەوەی مووسڵ داعش دەیەوێ دوا شەڕی خۆی لە ناوچەكە بكات و هێزەكانی پێشمەرگەش كەوتوونەتە ئامادەباشی بۆ ئەوەی وەڵامی هەر هێرشێكی تیرۆریستان بدەنەوە؛ ئەو جموجۆڵانەشیان کار ناکاتە سەر پێشمەرگە."
قائید میرۆ




