٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستانئازادی، دیموکراسی، دادپەروەری
کوردستانی

چاوەڕوان دەكرێت ئەم مانگە نزیكەی ٢٤سەعات كارەبا بدرێتە هاووڵاتیان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی دابەشكردنی كارەبای هەرێمی كوردستان دەڵێت، بەپێی ئەوخشتەیەی دانراوە، لەم مانگەدا رۆژانە زیاتر لە ٢٢سەعات كارەبا بە هاووڵاتیان دەدرێت.

(ئومێد ئەحمەد)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بەپێی ئەو خشتەیەی دانراوە بۆ پێدانی كارەبای نیشتیمانی بە هاووڵاتیان، رۆژانە ٢٢سەعات كارەبای نیشتیمانی دەدرێتە هاووڵاتیان، چونكە لەم مانگە و ئەم وەرزەدا بە گشتی خواست لەسەر كارەبا كەم دەبێتەوە".

گوتیشی: "پێشبینی دەكرێت زیاتر لە ٢٢سەعات كارەبای نیشتیمانی بدرێتە هاووڵاتیان و بگاتە ٢٤سەعاتیش، ئەگەر هیچ گرفتێكمان بۆ دروست نەبێت".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار