به بۆنهی یهكی موحەڕەمهوه، حكوومهت داوای له لایهنه سیاسییهكانه پشتیوانی بن بۆ تێپهڕاندنی دۆخهكه

ههولێر-KDP.info- وێڕای بهرزڕاگرتنی هاتنهوهی ساڵی كۆچی بۆ گهڵانی موسوڵمان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان له پهیامیدا بهو بۆنهیهوه، پێوهست به دۆخی ههنووكهیی كوردستان رایدهگهیێنێ، چاوەڕوانیمان لە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و هەموو هاووڵاتییەکی دڵسۆز ئەوەیە کە بە گیانی تەبایی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە، وەک پێشمەرگە قارەمانەکانمان ڕۆڵی دڵسۆزانەیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ببیینن.
دهقی پهیامی حكوومهت:
بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکەین. هیوادارین ئەم بۆنەیە مایەی خێر و خۆشیی گەلی کوردستان و گەلانی ناوچەکە و جیهان بێت و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ناوچەکەدا بکێشێت.
ئێستا کە کوردستان بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، چاوەڕوانیمان لە سەرجەم لایەنە کوردستانییەکان و هەموو هاووڵاتییەکی دڵسۆز ئەوەیە کە بە گیانی تەبایی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتییەوە، وەک پێشمەرگە قارەمانەکانمان ڕۆڵی دڵسۆزانەیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان ببیینن و هەوڵەکانیان ببنە پشتیوانیی بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەت لە پێناو چارەسەرکردنی گرفتەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هەستیارەدا بە سەربەرزی و سەرکەوتوویی.
دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی لە گەلانی موسوڵمان بە گشتی و موسوڵمانانی کوردستان بە تایبەت پیرۆز بێت.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
2/تشرینی یەکەمی 2016ی زایینی.
1/ موحەڕەمی 1438ی کۆچی.




