"سه‌ردانەکەى (سه‌رۆك بارزانى) له‌م دۆخه ناسكه‌دا، زۆر مێژووییە و، لە پێوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدادا ڕەنگ دەداتەوە"
__2016_10_01_h20m6s5__HK.jpg)
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامە كوردێکی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ڕایده‌گه‌یێنێت سه‌ردانى (سه‌رۆك بارزانى) له‌م دۆخه ناسكه‌دا به سه‌ردانێك مێژوویى و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا داده‌نرێت و هه‌نگاوێكى تر‌ى برده پێشه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانمان و لادانى ئه‌و په‌رده ڕه‌شانه‌ى كه خه‌ڵكانى نابه‌رپرس دایاندابوو بە‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا؛ هه‌روه‌ها باس له چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كردوونه.
(د. سیروان سیرینى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "سه‌ردانى (سه‌رۆك بارزانى) له‌م دۆخه ناسكه‌دا به سه‌ردانێك مێژوویى و كاریگه‌ر له‌سه‌ر ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا داده‌نرێت له‌كاتێكدا ڕۆژانه گوێمان لێ ده‌بێت خەڵكانێك هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌تى ناكه‌ن به‌رامبه‌ر به كوردستان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌رى سیاسه‌تى دژمنكارانه‌ى نه‌یارانى كورد و كوردستان، بۆیه هه‌میشه له به‌غدا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر له پیلانى ئه‌وه‌دان ناو و ناوبانگى كوردستان بشێوێنن؛ کەچی ده‌بینین له ڕۆژێكدا له حه‌فته‌ى ڕابردوو وه‌زیرى به‌رگریی سێ وڵاتی زلهێزی جیهان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ (سه‌رۆك بارزانى)ـدا كۆ بوونه‌وه؛ هه‌روه‌ها سه‌رۆكى وڵاتان سه‌ردان و دیدارى (سه‌رۆك بارزانی) ده‌كه‌ن وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "به حوكمى ئه‌و سیاسه‌ته چه‌واشه‌كارانه‌ى حكوومه‌تى فیدراڵ له سه‌رده‌مى مالیكى تا ئه‌مڕۆ كه سیاسه‌تێكى دژمنكارانه به‌رامبه‌ر هه‌رێم په‌یڕه‌و كرا، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه سیاسه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك و ڕوانینى دوور و بیرتیژى و حیكمه‌تى جه‌نابى سه‌رۆك و تێڕوانینى بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان به تایبه‌تى ئه‌و پرسانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانەوە، بۆیه بڕیارى دا سه‌ردانى به‌غدا بكات."
(د. سیروان) گوتیشى: "سه‌ردانه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) كاردانه‌وەى پۆزه‌تیفانه‌ى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیى و عێراقی و نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر؛ هه‌روه‌ك ده‌بینین هه‌وڵى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵە‌تى و وڵاتان خه‌ریكى خۆئاماده‌كردنن بۆ شەڕی ئازادكردنى شارى مووسڵ و لێره‌دا پێشمه‌رگه به سه‌ركردایه‌تیى (سه‌رۆك بارزانى) ڕۆڵى شێرى به‌رده‌كه‌وێت چونكه مووسڵ به‌بێ پێشمه‌رگه ئازاد ناكرێت."
(سیرینى) ئاماژه‌شی دا: "سه‌ردانەکەى (سه‌رۆك بارزانى) له‌م دۆخه‌دا كاریگه‌ر و زۆر گرنگ بوو؛ هه‌نگاوێكى تر‌ى برده پێشه‌وه له په‌یوه‌ندیه‌كانمان و لادانى ئه‌و په‌رده ڕه‌شانه‌ى كه خه‌ڵكانى نابه‌رپرس دابوویان بە‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستاندا؛ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا (سه‌رۆك بارزانى) باسی چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌غدا كردووه؛ (نێچیرڤان بارزانى) سه‌رۆكى حكوومه‌تیش به‌هه‌مان شێوه باسى له سه‌ربه‌خۆیى كرد له دوا سه‌ردانى بۆ به‌غدا، كه به‌رنامه‌ى ستراتیجیکى گه‌لى كوردستان ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییه، به‌ڵام وەنەبێ دژمنكارانە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقدا بجووڵێینەوە؛ لێره‌وە پشتی حكوومه‌تى عه‌بادى دەگرین و، به‌پێی ده‌ستووریش مافى خۆمانه چ بڕیارک بدەین و، له‌كاتى گونجاویشدا (سه‌رۆك بارزانى) بڕیاره‌كه هەر دەدات."
پێنجشەممەى ڕابرد ٢٩/٩/٢٠١٦، مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە یاوەریی كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێم و مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. ڕۆژ نووری شاوێس ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین سكرتێری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیال‌دیموكراتی كوردستان و ئازاد بەرواری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، سەردانی بەغدای كرد و لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەركۆمار و سەرۆكی كوتلە سیاسییەكانی عێراق و سەرۆك و ئەندامانی هاوپەیمانێتی نیشتیمانیی شیعەدا كۆ بووه‌وە.
نەشوان بەرزنجی




