٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسێکی حزبی دیموكرات: پێشمەرگەمان نەكێشاوەتەوە لە سنوورەكان و شەڕیش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  حزبی دیموكراتی ئێران ڕەتی كردەوە پێشمەرگەكانی كێشابێتەوە لەناوچە سنووریەكان و دەشڵێ" ئەو بەیاننامەی بەناوی هەردوو حزبی دیموكرات بڵاو كراوەتەوە پەیوەندیی بە حزبی دیموكراتەوە نییە و خەباتی چەكداری بەردەوامە.

 

(ڕۆستەم جەهانگیری) بەرپرسی پەیوەندیەكانی حزبی دیموکراتی ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "ئەو لێدوانەی بڵاو كراوەتەوە گوایە هەردوو حزبی دیموكراتەکە بڕیاریان داوە پێشمەرگەكانیان لەسەر سنوور بكێشنەوە هیچ پەیوەندیی بە حزبی دیموكراتەوە نیبە و ناشزانین كێ بەیاننامەكەی بڵاو كردووتەوە، ئێمە لەسەر هەڵوێستی خۆمان ڕژدین و پێشمەرگەكانمان بەهیچ شێوەیەك نەكشاونەتەوە و لە خەبات بەردەوامن، هەركەس و لایەنێكیش لێدوانی لەو بارەیەوە دابێت خۆی بەرپرسیارە حزبی دیموكرات لێی بەرپرس نییە."

 

جەهانگیری گوتیشی: "هێزەكانی پێشمەگەی دیموكرات لە دیوی ڕۆژهەڵاتی كوردستان خەباتی پارتیزانی دەكەن و شەوی شەممەش شەڕ و پێكدادانێكی توند لە ناوچەی كامیاراندا ڕووی داوە و پێشمەرگە تێیدا بەشدار بووە؛ ئەوەش نیشانەی ئەوەیە هێشتا شەڕ و پێكدادان بەردەوامە و شەڕ نەوەستاوە و پێشمەرگەش ناكشێتەوە."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار