٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دابەشكردنی نەوتی ماڵان دەستی پێكرد

سەرچاوە: KDP.info

چۆمان-KDP.info-  (ئەحمەد قادر) قایمقامی قەزای چۆمان دەڵێ، دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە و بەردەوامیش دەبێت.

 

(ئەحمەد قادر) قایمقامی قەزای چۆمان  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا كراوە و بۆ هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت دابین كراوە، لە بەرامبەردا پەنجاویه‌ك هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ وەرزی زستان بەردەوام دەبێت تا هەموو خێزانێك وەری‌دەگرێت."

 

گوتیشی: "پرۆسەكە سەرەتا لە کوێستانەوە دەستی پێكردووە، چونكە زووتر سەرما دەیگرێتەوە؛ لە سنوری قەزای چۆمان چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و ڕێژەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان وەریان‌گرتووە؛ وا وردەوردە خەڵکی شاریش دەیاندرێتێ؛ حكوومەت ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و نەوت درێغی ناكات."

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار