پارتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەڵەبجەدا بەشداری ناكات

هەڵەبجە-KDP.info- بەرپرسی لقی١٢ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەری هەر پێنج لایەنەكە لە هەڵەبجە كۆ ببنەوە، بەڵام پارتی بەشداری تێدا ناكات.
(فازڵ بەشارەتی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "كۆمیتەی چەتری ئاشتی لە كوردستان دروست بووە و كۆبوونەوەیەكیان لە هەڵەبجە ساز كردووە بۆ هەر پێنج لایەنی بەشدار لە حكوومەت، سەرەتایش بڕیار بوو كۆبوونەوەكە بۆ بەرپرسی یەكەمی هەر پێنج حیزب بێت، دواتر كرایە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و منیش وەكو نوێنەری پارتی دەستنیشان كراوم و ئەوانیش باس لەوە دەكەن پێویستە ئەندامی مەكتەبی سیاسی بێت، بۆیە ئێمە بەشداری ناكەین".
(بەشارەتی) گوتیشی: "ئێمە گەر بە نوێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان بەشدار بین، هەموو دەستەڵاتێكمان هەیە و بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری دەكەین".
بڵند ئیبراهیم




