٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قەرەداغی: نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی ئابووری ئاماژە بە نرخی نەوت دەكات لە بازاڕەكانی جیهاندا و رایدەگەیێنێت، هەموو پێشبینیەكان ئاماژەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا و دەشڵێ، سعوودیا و رووسیا رێك كەوتن لەسەر بەرزكردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕدا، بەڵام نرخی نەوت قەت ناگاتەوە نرخی زێڕینی خۆی.

دكتۆر (كاوە قەرەداغی) پسپۆڕی ئابووری و فڕۆسیۆر لە كارگێڕی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سعوودیا و رووسیا لەسەر ئەوە رێك كەوتوون نرخی نەوت لە پەنجا دۆلار كەمتر نەبێت لە بازاڕەكانی جیهاندا، واتە لە پەنجا دۆلار دانەبەزێت و ئێرانیش داوای سنوورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت لە رێكخراوی ئوپێك دەكات، لەلایەكی دیكەوە ئێستا بەرەو وەرزی زستان دەڕۆین و پەلاماری داعشیش هۆكارن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هەروەها جووڵەیەكی بازرگانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە لەبەر ئەوە پێشبینی دەكەم نرخی نەوت هەندێك بەرز ببێتەوە".

(قه‌ره‌داغى) گوتیشى: "نرخی نەوت هەندێك بەرز دەبێتەوە، بەڵام قەت ناگاتەوە نرخی جاران، مەگەر ئەمەریكا لەبەر بەرژەندیی خۆی نرخی نەوت بەرز بكاتەوە، چونكە پێم وایە وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا مامەڵە بە نرخی نەوتەوە دەكەن و بۆ ئەوەی هەندێ لەو وڵاتانەی ئابوورییان بەهێزە، بیانخاتە ژێر ركێفی خۆی، بۆیە ئەمەریكا ئەوەی بەسەر بازاڕی نەوتدا هێنا".

ئەو پسپۆرە  دەشڵێ، عێراق و هەرێمی كوردستان باجی ئەو سیاسەتە ئابوورییە دەدەن، كاتی خۆی (برێمەر) كە هاتە نێو عێراق سیستەمێكی مووچەی هەڵەی دانا و و پارەیەكی زۆری دانا، دەیشیزانی دۆخەكە دەگات بەم رۆژە، وڵاتانی جیهانی پلانی درێژخایەنیان هەیە، بەڵام ئێمە وڵاتێكین تەنیا پشت بە داهاتی نەوت دەبەستین و  ئەوەمان بەسەر هات كه‌ خەڵك ناڕازییە، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتیشەوە ناتوانین وەك پێویست مووچەى بۆ فەرمانبەرانى خۆمان دابین بكه‌ین".

 

قائید میرۆ 

 

هەواڵی پەیوەندیدار