داوایهكیشی ههیه.. یەکێتیی ماموستایان پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان دەڵێت، ئێمە پێشوازیی لە بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین، بەڵام داوایش دەکەین برەپارەکە زیاتر بکرێت.
سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان (ئەحمەد گەرمیانی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "ئەو بڕیارەی لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە کە برێک پارە بۆ ماموستایان خەرج بکرێت، دیاره کە بۆ مامۆستایانی ناو شار 50ھەزار و ئەوانەی دەرەوەی شار 100ھەزار دینارە. یەکێتیی ماموستایان پێشوازیی لەو بڕیارە دەکات، ڕاسته كه هێشتا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە، بەڵام ئێمه لەگەڵ ئەو بڕەپارەیەدا نین و پێمان کەمە.''
سەرۆکی یەکێتیی ماموستایانی کوردستان گوتیشی، ''دەمانەوێت بڕەپارەیەکی وا بۆ مامۆستایان زیاد بكرێ، لەگەڵ ژیان و گوزەرانیاندا بگونجێت و لە ئاستی داخوازییەکاندا بێت.''
(گەرمیانی) جهختی کردەوە، ''ئەوبرە پارەیە بە ناوی ھاتوچۆی مامۆستایان خەرج دەکرێت و بۆ ھەموو ماموستایانە، بەڵام ئێمە تائێستایش جەخت لەسەر پڕۆژەی خۆمان دەکەینەوە.''
بڵند ئیبراھیم




