٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فرۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی پێشمەرگە، بۆردوومانی داعشانیان چڕ کردووه‌تەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەرپرسی میحوەری باشیک دەڵێت، لەبەر ئەوەی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ نزیک بووەته‌وه‌، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و تۆپخانەکانی  پێشمەرگە، ئێستا بە چڕی مۆڵگەکانی داعشان بۆردوومان دەکەن و لە رۆژانی دابێ زیاتریش دەبێت.

بەرپرسی میحوەری باشیک (حەمید ئەفەندی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند "دوو رۆژە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان و تۆپخانه‌كانی ھێزی پێشمەرگەش زۆر بە چڕی مۆڵگەکانی داعشان بۆردوومان دەکەن، بەجۆرێک جووڵەیان له‌به‌ر بڕاوه‌، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ زۆر نزیک بووەته‌وه‌.''

(حەمید ئەفەندی) گوتیشی، بۆردوومانکردنی داعش بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی دابێ زۆر زیاتریش دەبێت.
وه‌ك (ئەفەندی)ده‌ڵێ، بەھۆی ئەو بۆردوومانەوه‌، زیانی زۆر بە داعشان گەیێندراوە ،بەڵام هێشتا ئامارێکی دروستمان به‌رده‌ست نییه‌.
گوتیشی، به‌م نزیکانه‌ بڕیارە پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ به‌رپا بكرێ، ھەر بۆیە بۆردوومانکردن چڕ بووه‌تەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار