٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندی باڵای هه‌رێم و هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی كۆ بوونه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى كه‌ سه‌رۆكایه‌تیى شاندى باڵاى هه‌رێم ده‌كات، له‌گه‌ڵ شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم كۆ بوونه‌وه‌.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 29-9-2016، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتنە بارەگای هاوپەیمانیی نیشتمانیی عێراقی و لەلایەن سه‌ید عەممار ئه‌لحەکیمه‌وه‌ پێشوازییان لێ کرا.

 

له‌ پێشوازیى شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستاندا، هه‌ریه‌ك له‌ سه‌ید عه‌ممار ئه‌لحه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانییه‌كه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵا ئاماده‌ بوون.


 

هەواڵی پەیوەندیدار