"لە پارەوە ١٣هەزارو٣٠٠ بۆمب پووچەڵ كراونەتەوە"
__2016_09_29_h18m47s29__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- كەتیبەی ئەندازەی سەربازی هێزەكانی پشتیوانیی یەكی پێشمەرگە بەردەوامە لە پاككردنەوەی ئەو ناوچانەی كە لە دەستی داعش دەرهێندراون، لە پارەوە زیاتر لە ١٣هەزارو٣٠٠ بۆمبیان پووچەڵ كردووەتەوە.
لیوا (مەحموود كاكەیی) فەرماندەی كەتیبەی ئەندازەی سەربازی سەر بە فەرماندەی هێزەكانی پشتیوانیی یەك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیمەكەمان لە شنگالەوە تا ڕۆژئاوای كەركووك ئەو بۆمبانەی داعش پووچەڵ دەكاتەوە كە ڕێكخراوەكە لە دوای خۆی دەیچێنێت، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤وە تا ئێستا كەتیبەی ئەندازەی هێزەكانی پشتیوانیی یەك، لە شنگالەوە تا ڕۆژئاوای كەركوك ١٣٣٠٠ بۆمبیان پووچەڵ كردووەتەوە".
گوتیشی: "هەر لەو ماوەیەدا ٢٤٥ كیلۆمەتر ڕێگاوبانمان پاك كردووەتەوە لە بۆمبی چێنراو، هەروەها زیاتر لە ٨٠٠ پارچە تەقەمەنیمان لەناو بردوونە، لەگەڵ خاوێنكردنەوەی ٢١٠ خانووی بۆمبڕێژكراو، لەگەڵ ١٢ تۆنێلی ١٠ مەتری تا ٧٥٠ مەتری پشكنینیان بۆ كراوە و خاوێن كراونەتەوە."
ڕابین شێروا




