لە ناوەراندا ئەمیرێك و ١٥ چەكداری داعش كوژران

ناوەران-KDP.info- بەرپرسی میحوەری ناوەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە میحوەری ناوەران لە ئەنجامی بۆردومانی مۆڵگەكانی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگە ئەمیرێك و ١٥ چەكداری داعش كوژراون و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوونە، بێ ئەوەی زیان بە هێزی پێشمەرگە بكەوێت.
(سەربەست تروانشی) بەرپرسی میحوەری ناوەران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەم بەیانییە بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك چەكدارانی داعش تۆپبارانی سەنگەرەكانی هێزەكانی پێشمەرگەیان كرد، هەر لەگەڵ بۆردوومانی ئەوان هێزی پێشمەرگە بە توندی وەڵامی ئەوانیان دایەوە و مۆڵگەكانی ئەوانیان لە بایبۆخت، شەلالات، خرتەبات و عومەرخانكێ بۆردومان كرد، لە ئەنجامدا ئەمیرێكی داعش لەگەڵ ١٥ چەكداری دیكە كوژران و بە دەیانی دیكەیش بریندار بوون، بێ ئەوەی زیان بە هێزی پێشمەرگە بكەوێت."
گوتیشی: "ڕەوشی داعش لەناوچەكە زۆر خراپ بووە، متمانە لە نێوان ئەواندا نەماوە، زۆرجار لەناو خۆیاندا شەڕ دەكەن و لە یەكدی دەكوژن، لەگەڵ ئەوەی ئەمیركانی داعش خۆیان لە چەكدارانی خۆیاندا توند كردووە و بە زۆر دەیانهێنن بۆ شەڕ و بە كوشتنیان دەدەن".
ڕابین شێروانی




