مه‌سروور بارزانی پێشوازی له بالیۆزی به‌ریتانیا له توركیادا، کرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ ٢٩/٩/٢٠١٦ مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له میانی پێشوازیكردنی له پێشوازی له ریچارد مۆر باڵیۆزی به‌ریتانیا له توركیا رایگه‌یاند، هیچ گومانم نییه، كه له كۆتاییدا تیرۆریستانی داعش له عێراق تێكده‌شكێنرێن، به‌ڵام گرنگه كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق بكرێت.
له دیدارێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوا په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و سه‌ربازییه‌كان له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوه‌كانی شكاندنی داعش كرده‌وه و دووپاتیان له گرنگی رزگاركردنی گشت ئه‌و ناوچانه كرده‌وه، كه داعش داگیری كردوون به شاری مووسڵهوهش.
په‌یوه‌ست به به‌ڕێوه‌بردنی مووسڵ له دوای داعش، مه‌سروور بارزانی جه‌ختی له رێككه‌وتنی سیاسی له‌نێوان ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاره‌كه كرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ گومانم نییه، كه له كۆتاییدا تیرۆریستانی داعش له عێراق تێكده‌شكێنرێن، به‌ڵام گرنگه كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراق بكرێت بۆ سه‌قامگیری و به‌رقه‌راربوونی ئاشتی.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌پێناو دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی پێویست بۆ ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له گفتوگۆی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق و هاوپه‌یمانی جیهانی دژ به تیرۆر.




