جه‌عفه‌ر مووسه‌وی: سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا زۆر گرینگه

به‌غدا-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سیاسیی ڕه‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا پێشوازیكردنی له‌و ئاسته‌دا، بایه‌خ و گرینگیی یه‌كجار زۆری هه‌یه.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌وتی سه‌در، (جه‌عفه‌ر مووسه‌وی) له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بارزانی نه‌ك هه‌ر له‌سه ئاستی عێراق كه كه‌سایه‌تیێكی به‌هێز و كاریگه‌ره، به‌ڵكه له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و دنیاشدا هه‌مان ڕۆڵ و كاریگه‌ریی هه‌یه و ده‌بینین كه چۆن پێشوازی لێ ده‌كرێ.
(جه‌عفه‌ر مووسه‌وی) گوتیشی، به‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا ڕا ده‌رده‌كه‌وێ كه، ئاسۆیه‌كی ڕوون بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كان هه‌یه.
(مووسه‌وی) هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند، كار بۆ چاره‌كردنی كێشه‌كانی ێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین.




