٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان" هەندێ پەرلەمانتار بۆ تێكدانی ڕەوشەكە خەڵك هاندەدەن"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، ئێستا خەڵكی هەرێمی كوردستان زیاتر هەست بە ناسكی قۆناغەكە دەكەن و قەیرانەكانی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتوون دروستكراونین تا ڕاست بكرێنەوە، هەرەوەها ڕاشیگەیاند هەندێ پەرلەمانتار بۆ تێكدانی ڕەوشی هەرێمی كوردستان خەڵك هان دەدەن ڕاپەڕن.

ڤەمان فەیسەل ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "هەندێ ڵایەنی سیاسی ئیرەیی بە ڕەوشی ئارامی سنوری پارێزگای هەولێر و دهۆك دەبەن و دەیانەوێ خۆپیشاندانی بە توندوتیژی لەو سنورە بكرێت، بەڵام خەڵكی هەرێمی كوردستان هەست بە ناسكی ڕەوشی هەرێمی كوردستان دەكەن و هێشتا ئێمە لەگەرمەی شەڕی داعشداین، هیچ كەس و ڵایەنێكیش لە سنوری ژێردەسەڵاتی پارتی لەدەزگە فەرمیەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانی نەكردووە تا ڕێگەی لێ بگیرێت."

ئەندامەكەی لیژنا یاسایی دەڵێ: "هەركەسێك داوای خۆپیشاندان بكات ئەوە ئازادە و مۆڵەتیشی پێ دەدرێت، بەو مەرجەی بە گوێرەی یاسا بێت؛ گەر بیشبێتە ئاژاوە، ئەوە ڕێكخەرانی تووشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبن، خەڵك لە هەندێ پرسی هەنووكەیی تێگەیشتووە لەوەی قەیرانەكان خەتای حكوومەتی تیدا نییە و شتێكی دروستكراو نییە، تا ڕاست بكرێتەوە."

ڤەمان فەیسەل گوتیشی: "بە گوێرەی یاسا دوای وەرگرتنی مۆڵەت هەر كێشەیەك لە ئەنجامی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی هاووڵاتیان و فەرمانبەران ڕوو بدات ئەوە بێگومان ڕێكخەرانی بەپێی یاسا سزا دەدرێن، ئەوەی خەڵكیش هان بدات بۆ نانەوەی توندوتیژی و كاری نایاسایی وەك ئەوەی ئێستا هەندێ پەرلەمانتار

 دەكەین و خەڵك بۆ ڕاپەڕین هان دەدەن ئەوە هەر بەدەرە لە هەموو شتێك و بۆ تێكدانی ڕەوشی هەرێمی كوردستانە و هیچی تر نییە."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار