سەردانەكەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا گرنگی و بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە

هەولێر-KDP.info- پسپۆڕێكی زانستە سیاسییەكان دەڵێ شەڕی مووسڵ نزیك بووەتەوە و، هەر دەبا باس لە ئازادكردن و مووسڵی دوای نەمانی داعشی بكرایە لەگەڵ بەغدا؛ بابەتی ڕیفراندۆمیش زۆر گەشەی كردووە و لە قۆناغی خستنەڕوودایە، بۆیە ئەم (سەردانەی سەرۆك) بارزانی گرنگی و بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە.
د. جووتیار عادل پسپۆڕی زانستە سیاسییەكان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا یەكەمین كەناڵ گفتوگۆیە، لە هەر وڵاتێكیش هاوشێوەی هەرێم و بەغدا هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بدرێت سەرەتا لە گفتوگۆكردن لەگەڵ مەركەز دەست پێدەكرێت."
ئەو پسپۆڕەی زانستە سیاسییەكان ڕوونیشی كردەوە: "ئەم سەردانەی (سەرۆك بارزانی) بۆ بەغدا شتێكی چاوەڕوانكراو بوو چونكە شەڕی مووسڵ نزیك بووەتەوە و هەر دەبا باس لە ئازادكردن و، مووسڵی دوای نەمانی داعشی بكرابایە لەگەڵ بەغدا.
هەروابێتەوە چەند ساڵێكیشە كێشەی بوودجە و پێشمەرگە و مەلەفی نەوت چارەسەر نەبووە. بابەتی ڕیفراندۆمیش زۆر گەشەی كردووە و لە قۆناغی خستنەڕوودایە، بۆیە ئەم (سەردانەی سەرۆك) بارزانی گرنگی و بایەخێكی یەكجار زۆری هەیە.
د. جووتیار عادل ئاماژەیشی دا: "بابەتی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستان تەنها پێوەست نییە بە دەسەڵاتی جێبەجێکەر لە بەغدادا، بۆیە شاندەكەی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسیە عێراقیەكانیش كۆ دەبێتەوە و باسی لێوە دەكات."
ڕایشیگەیاند: "زۆر گرنگە هەولێر و بەغدا كۆ ببنەوە و هیچ لایەنێكی دەرەكی و نێودەوڵەتی تەداخولیان نەكات. ئەم سەردانەی شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتیی (سەرۆك بارزانی) باشترین هەنگاوە و دەچێتە چوارچێوەی ئەم ستراتیجیەتەی (سەرۆك بارزانی) پێشەكی باسی لێوە كردووە. پێم وایە بەشێكی زۆری بابەت و كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێن."
لای خۆیشیەوە (تارق ڕه‌مه‌زان) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كگرتوو ، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند: " عیراق و هه‌رێمى كوردستان به باره‌دۆخێك ده‌رباز ده‌بێت كه كۆمه‌ڵێك كێشه ده‌ورى داون له‌وانه‌ش شه‌ڕى دژ به داعش و بابه‌تى داراییه ئه‌و بارو‌دۆخه‌ى له‌ده‌ورووبه‌ر هه‌یه پێویستى به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه؛ ئه‌و شانده‌ى هه‌رێمیش چوونیان بۆ به‌غدا ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ى ئه‌وه‌ى كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا شتێكى باش ده‌بێت به تایبه‌ت لە بابه‌تى دارایى و مووچه و بوودجه.
(تارق ڕه‌مه‌زان ) گوتیشى :" له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان هه‌ر ده‌بێت كێشه به گفتووگۆ چاره‌سه‌ر بكرێت، نه‌بووه كێشه به شه‌ڕ و بێ گفتوو گۆ چاره‌بكرێت جا پێمان باشه ئه‌و وه‌فده‌ى چوون بۆ به‌غدا و به ئومێدى ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێكى باشى بۆ خه‌ڵكى كوردستان هه‌بێت.
سەرباز واحید-نه‌شوان به‌رزنجى




