مەحما خەلیل: سکاڵا لەسەر پەکەکە تۆمار دەکەین
__2016_09_29_h15m52s22__HK.jpg)
شنگال-KDP.info- قایمقامی قەزای شنگال دەڵێت، داوامان لە پەکەکە کردووە شنگال چۆڵ بکەن، گەرنا شکاتیان لێ دەکەین.
قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەوانەی باس لەوە دەکەن ئێمە نوێنەرایەتی کوردانی ئێزدی ناکەین ئەوان خۆیان تەمسلی ئێمە ناکەن و ئێمە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی ئێزدیینە؛ لە ناوخۆ و لە دەرەوەیشدا مامەڵە لەگەڵ ئێمە دەکرێت؛ بۆیە ھەموو کوردانی ئێزدی ئەو کەسانە ڕەت دەکەنەوە کە خۆیان سەر بە پەکەکەن."
(مەحما خەلیل) گوتیشی، پەکەکە نەھاتووە بۆ ئەوەی خزمەتی ئێمە بکات؛ بەڵکو بەسیاسەت ھاتووە بۆ ئەوەی خاکی ئێمە داگیر بکات و، ئێمەیش بەھیچ شێوەیەک لێیانی قەبووڵ ناکەین."
(خەلیل) ڕوونیشی کردەوە، داوامان لە پەکەکە کردووە خاکی ئێمە چۆڵ بکات، ئەگینا لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا شکاتیان لێ دەکەین و لە خاکی خۆمان دەریاندەکەین.
بڵند ئیبراھیم




