بارزانی و عەبادی: كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌رێنی بوو.. به‌مزووانه مووسڵ ڕزگار ده‌كرێ.. مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران چاره ده‌كه‌ین

بەغدا-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ساز داوه و گه‌یشتوونه‌ته رێککەوتنێک بۆ چارەی کێشەی ئابووری و پێوه‌ست به پرسی نەوت و گاز لەگەڵ بەغدا لێکگەیشتنی نوێیان هەیە. هه‌روه‌ها مژده‌ی به‌منزیكانه ڕزگاركردنی مووسڵی راگه‌یاند.
له سه‌ره‌تای پرێسكۆنفڕانسه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) وێرای به‌سه‌ركه‌وتوویی ناوبردنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا رایگه‌یاند، كه به‌پێی یاسا و ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكان زیاتر ده‌كه‌ن. گوتیشی هه‌ردوولا ئاماده‌ییان پیشان داوه بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كه له به‌رژوه‌ندیی گه‌لانی عێراقدا بێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند، ''پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و پێكه‌وه هه‌ماهه‌نگیمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان، كه له ساڵی 2003 ـه‌وه چه‌ندین گۆڕانكاری روویانداوه، هه‌ندێ له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كراون و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنیان.''
سەرۆکوەزیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه، کە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان زۆر ئەرێنی بووە، دەیانەوێ کە کارئاسانی بۆ هەرێمی کوردستان بکەن و کێشەی مووچەی هەرێم چارە بکەن و دیالۆگیش له ێوانیاندا به‌رده‌وام بێ.
هاوكات (سەرۆک بارزانی) لە پرێسکۆنفرانسەکەدا رایگەیاند، ''دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا چارەیەک بۆ کێشەکانمان بدۆزینەوە و لە داهاتوویشدا بە تێگەیشتن چارەی بۆ بدۆزینەوە؛ هەموو کێشەکان لەگەڵ بەغدا بە لێکتێگەیشتن چارە دەکەین.''
(سەرۆک بارزانی) گوتیشی، کە پلانێکی زۆر باش بۆ ئازادکردنی مووسڵ دانراوه و بەم نزیکانە مووسڵ ئازاد دەکەین؛ تەوای کێشە و پرسەکان لەگەڵ بەغدا پێوستە قسەی لەسەر بکەین و بەغدا قووڵاییەکی ستراتیژی هەیە. هاوكات پیرۆزبایی لە پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان كرد کە چەندین سەرکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ''لەگەڵ سەرۆکوەزیران گەیشتینە رێککەوتنێک بۆ چارەی کێشەی ئابووری و، رێککەوتنێک و لێکتێگەیشتنێکیش هەیە بۆ پرسی نەوت هەیە.''




