پنتاگۆن: یه‌په‌گه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فرات کشاونه‌ته‌وه

ئاژانسەکان-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگه‌یاند یه‌په‌گه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فرات پاشەکشەیان کردووە.
(پیته‌ر کۆک) وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، هێزه‌کانی یه‌په‌گه به ته‌واوه‌تی به‌ره‌و ناوچەی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فرات کشاونه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند "هه‌ندێک کورد له ڕۆژئاوای فرات ماون، به‌ڵام یه‌په‌گه نین." وەختی خۆی تورکیا هه‌ڕەشه‌ی کردبوو ئه‌گه‌ر یه‌په‌گه له ڕۆژئاوای فرات نه‌کشێته‌وه، پەلاماری خاکی سووریا دەدات.




