عه‌بدوڵڵا: سه‌ردانى شانده‌كه گرنگه.. ده‌مێنێته‌وه سه‌ر به‌غدا پابه‌ند بێت

هەولێر-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌بێته هۆى زیاتر له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌رێم و به‌غدا و له ئێستاشدا ئه‌و سه‌ردانه باش بوو.
(شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا) به ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى رایگه‌یاند: " سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌غدا بۆ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدایه و بابه‌تى نه‌وت و بوودجه و شه‌ڕى كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ى مووسڵ و ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن و كارى ته‌كنیكى قسه‌ى له‌باره‌یه‌وه كراوه، بۆیه ئومێدى ئێمه به‌دواى رێككه‌وتنه‌كه‌یه كه تا چه‌ند به‌غدا جێبه‌جێى ده‌كات.
(عه‌بدوڵڵا) گوتیشى: "سه‌ردانى ئه‌مجاره زۆر باش بوو بۆ له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا، چونكه حكوومه‌تى عێراق به‌دواى چاره‌سه‌ر ده‌گه‌رێت، به‌ڵام ده‌مێنێته‌وه سه‌رئه‌وه‌ی تا چه‌ند و ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ده‌یده‌ن پێوه‌ى پابه‌ند ده‌بن .
پاشنیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە ٢٩-٨-٢٠١٦ (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى عێراق و باڵیۆز و دیپلوماتكارانى بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق كۆبوونه‌وه .
نەشوان بەرزنجی




