٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە

سەرچاوە: KDP.info
 
 هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی شارەوانی پەڕلەمانی کوردستان دەڵێت، دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان پێویستی بەسێ قۆناغ ھەیە و لەئێستاشدا قۆناغی یەکەم تەواو بووە و کار بۆ تەواوکردنی قۆناغی دووەم دەکرێت.
 
(بەھزاد زێباری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کارکردن بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەردەوامە و لەئێستادا قۆناغی یەکەمی تەواوبووە کە کۆکردنەوەی داتاوئاماربووە و کار  بۆ قۆناغی دووەم دەکرێت کە دیاری کردنی زەویە لەپارێزگ و قەزا و ناحیەکان و لەزۆر شوێنیش زەوی دیاریکراوە بۆ ئەوەی بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان دابەش بکرێت.
 
(زێباری) گوتیشی: "ھەرکاتێک قۆناغی دیاریکردنی زەویش تەواو بوو ئەو کات قۆناغی سێ یەم دەستپێدەکات کە دابەشکردنی زەوی دەبێت بەسەر فەرمانبەر و کرێنشینان بەپێی خاڵ و رێزبەندی، دیاریش دەبێت کە بەچ شێوەیەک زەوی دابەش دەکرێت.
 
ئه‌و ئەندامه‌ی لیژنەی شارەوانی ده‌شڵێت، بڕیاری دابەشکردنی زەوی لەئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە و پەشیمانبوونەوە لێی نیە، بەڵام پێویستی بەکات ھەیە، چونکە وردەکاری زۆرە، لەبەر ئەوەی دیاریکردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی شارەوانی کاتی دەوێت.
 
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار