چوار قایمقامە نوێیە ھەڵبژێردراوهكه سبهینێ دەستبەکار دەبن

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورددستان له ئهنجوومهنی پارێزگای ههولێر گوتی، سبهینێ سێشهممه، چوار قایمقامی نوێ کە پێشتر لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێرەوە ھەڵبژێدران، لە شوێنی خۆیان دەستبەکار دەبن.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پاریزگای ھەولێر (کەنعان خەیلانی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "چوار قایمقامه نوێیهكهی کە پێشتر لەلایهن ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێرەوە ھەڵبژێدران، سبهینێ سێشهممه 30-8-2016، لە شوێنی خۆیان دەستبەکار دەبن. واتا لە دیوانی قایمقامیەتی ھەریەک لەم چوار قەزایانە ئامادە دەبن و، پارێزگاری ھەولێر و جێگری فراکسیۆنی پارتی و بەرپرسانی حکوومییش ئامادەی ڕیوڕەسمەکە دەبن.''
(خەیلانی) گوتیشی: "ئەو قایمقامانهی له ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە دەنگدان ھەڵبژێردران و متمانهیان پێ دراوە، پێشتر بەڕێوەبەری ناحیە بوونە چوار ناحیە بەڕێوەبەرەکانیان نامێنێت و بە بەتاڵی دەمێنێتەوە. ههڵبهت چهندان ناو و نیشانی نوێمان بۆ لهبهردهسته تا ھەڵبژێردرێن و دەنگیان لهبارهوه بدرێت و، شوێنی ئهوانی دی پڕ بكهنهوه؛ ئینجا پاش ئهم پرۆسهیه بەڕێوەبەری ناحیەی تریش دەگۆڕدرێن."
قائید میرۆ




