٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: بە تانکەر فرۆشتنی نەوتی کەرکووک لە ڕێی ئێرانەوە سەر ناگرێت

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیژنەی نەوت‌وغاز دەڵێت، دەنگۆی فرۆشتنی نەوتی کەرکوک بەتەنکەر لە ڕێگەی ئێرانەوە تەنھا بۆ ڕاگەیاندنە و وەکو فشارێکە بۆ سەر ھەرێم گەرنا ئەو کارە زیانی زیاترە تا قازانج و، سەریش ناگرێ.

‌

(فوئاد حوسێن) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە لیژنەی نەوت‌وغاز  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دەڵێن بە تەنکەردا نەوتی کەرکووک دەنێرن بۆ ئێران و لەوێوە دەیفرۆشن، بەڵام جارێ هەر دەنگۆیە و، بە فەرمی ھیچمان پێ نەگەیشتووە؛ بە من ئەمە تەنھا بۆ ڕاگەیاندنە و، فشارێکە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن؛ ڕەنگە ئەمجارە ڕێک بکەون، ئەمەش سوودی بۆ ھەردوو لا ھەیە."

 

(فوئاد حوسێن) گوتیشی، گواستنەوەی نەوت لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە ئاسان نییە؛ گەر بە لوولەیشدا بینێرێ هەر خەرجی زۆرە، جا چ جای تەنکەر؛ جگە لەوە ڕێژەی ھەناردەکردنەکەیش دیار نابێ و، دەئاڵۆزکێ؛ ڕێگا وبانیش تێک دەدات؛ خەرجی زۆرە و، داھاتەکەی کەم؛ جگە لەوە کێشەی ھاتوچۆشی دەبێت.

 

وتیشی، پێویستە ھەر ڕێککەوتنک لەبارەی نەوتی کەرکوک بکرێت کەرکووک بەشێک بێت لێی و ئەگەر ھاتوو بە تەنکەر نەوتی کەرکوزک ھەناردەکرا ئێمە پێی ڕازی نابین و ھەڵوێستی خۆمان دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار