خەڵکی مووسڵ ڕازی نینە 'حەشدی‌شەعبی'ـی بێت بۆ ئازادکردنی شارەکەیان

اژانسەکان-KDP.info- له ئه‌نجامی ڕاپرسیییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه به‌شداریكردنی چه‌كدارانی (حه‌شدی‌شه‌عبی) له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ یه‌كه‌مجار ماڵپه‌ڕی (عەرەبی جدید) بە هاوكاریی ژماره‌یه‌ك مامۆستای زانكۆی مووسڵ و چالاكوانانی ناوخۆیی ڕاپرسیییه‌كی کردووە له‌باره‌ی ڕای خه‌ڵكی مووسڵ له‌سه‌ر ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ده‌ستی داعش پێش كۆتایی ئەمساڵ.
له ئه‌نجامی ڕاپرسیییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه زۆربه‌ی به‌شداربووانی ڕاپرسییه‌كه به‌شداریكردنی چه‌كدارانی (حه‌شدی‌شه‌عبی) له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه و پشتیوانی چوونه ناوەوەی هێزه عه‌شایه‌ره‌كان و خه‌ڵكی شاره‌كه دەکەن كه خۆبه‌خشانه چه‌كیان هه‌ڵگرتوه له‌جیاتی پۆلیس و هێزه سه‌ربازییەکان.
ڕاپرسییه‌كه (611) هاووڵاتی گرتووەته‌وه كه (217) کەسیان ئێستا له‌ناو شاری مووسڵدا ده‌ژین و ئه‌وانی دیکە دابه‌شبوون به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ش كه‌مپه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدان. ئه‌وانه‌ی ڕای خۆیان داوه له چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ن. به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌كه %95 له دانیشتووانی مووسڵ خوازیاری ڕزگاربوونن له ده‌ستی داعش و گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان بۆ بارودۆخی ئاسایی. ته‌نها %2 له‌و كه‌سانه‌ی (كه ئێستا له‌ناو مووسڵ ده‌ژین) ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستایان پێباشه له ژێر ده‌ستی داعش و ته‌نها تۆپباران و موشه‌كباران بێزاری كردون و هه‌ندێك له‌وكه‌سانه هۆكاره‌كه‌یان بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه (ئه‌وكات شاره‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزی حكومه‌تدا بوو به‌هۆی جیاكاری تائیفی بارودۆخێكی سووكایه‌تی پێكردن هه‌بوو)، له كاتێكدا %3 ڕه‌زامه‌ند نه‌بوون وه‌ڵامی پرسیاره‌كه بده‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری به‌شداریكردنی چه‌كداره‌كانی (حه‌شدی‌شه‌عبی) له ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یان له ده‌ستی داعش، ڕێژه‌ی %92 به (نه‌خێر) وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و هۆكاركه‌شی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه (بوونی حه‌شدی‌شه‌عبی واتا بوونی ئێران و ده‌بنه هۆی دزی و سووتاندنی شاره‌كه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌للوجه و تكریت و جرف الصخر و بێجی و شاره‌كانی دیکە ڕوویدا. ئەمە لە کاتێکدایە، %7ی له به‌شداربووان پشتیوانیی به‌شداریكردنی حه‌شدی‌شه‌عبی ده‌كه‌ن له شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌بێ چوونیان بۆ ناو مووسڵ. ته‌نها %1 به (نازانم) وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها %70ی دانیشتووانی شاری مووسڵ وایان پێ باشە لە ئاواره‌ییدا به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان بێن نەک بەرەو به‌غدا یان شاره‌كانی دیکەی باشووری عێراق. له كاتێكدا ته‌نها %12 ویستی مانه‌وه‌یان هه‌یه له ناو ماڵه‌کانی خۆیان ته‌نانه‌ت لەكاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕیشدا. هه‌روه‌ك %9ی به‌شداران پێیان باشه بڕۆن به‌ره‌و به‌غدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی خزم و كه‌سوكاریان له‌وێیه.
له ڕاپرسییه‌كه‌ی دانیشتووانی مووسڵدا له كۆی 217 هاووڵاتی 203 کەسیان پێیان باشتره ئه‌و هێزانه‌ی دەچنە ناو مووسڵ بۆ ئازادكردنه‌وه‌ی پێك هاتبێت له (هێزه‌كانی عه‌شایری ناوچه‌كه و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی چه‌كداری شاره‌كه له‌گه‌ڵ پۆلیسی ناوخۆ و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه)، نه‌ك هێزه‌كانی عێراق و پۆلیسی ئیتحادی كه له به‌غداه‌وه دێن. جێی ئاماژه‌یه، سێیه‌كی به‌شدارانی ڕاپرسییه‌كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ده‌ژین.




