نووسەرێکی ناوداری عەرەب خۆی لە عەرەب بێبەری دەکات و، پشتی دەوڵەتی کوردی دەگرێ

ئاژانسەکان-KDP.info- (جیهاد ئخازن) نووسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب، له گۆشه به‌ناوبانگه‌که‌یدا (عیون والآذان) واتە (چاو و گوێ) له ڕۆژنامه‌ی (حه‌یات)ـدا نووسیویەتی "من له عه‌ره‌ب بێبه‌ریم که مافی خه‌ڵکی دیکه نادات".
خازن، جیاواز له هه‌موو جارێک ده‌نووسێت که ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر حزب و لایه‌ن و کۆمه‌ڵه‌یه‌ک زۆرجار ئاره‌زووی یه‌کگرتنی عه‌ره‌بی هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئه‌وه بە پڕمه‌ترسی ده‌بینێت، چونکه "عه‌ره‌بەکان شه‌ڕ دەنێنەوە و خوێن ده‌کەن و ماف به خه‌ڵکی ڕه‌وا نابینن."
خازن دەیشڵێ "له هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی کوردیان لێیه، پشتیوانیی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌که‌م."




