ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەکات

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی بەغدا دەکات و، لەگەڵ (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی فیدراڵ كۆبوونەوە و دیدار ئەنجام دەدات.
(سەفین دزەیی) گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، كە ئەمڕۆ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندێكی یاوەری سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەتی فیدراڵدا كۆ دەبێتەوە.
دەربارەی ئەو كۆبوونەوە و دیدارانەی سەرۆكوەزیران لە بەغدا ئەنجامیان دەدات، (دزەیی) ئاشكرای كرد، كە (نێچیرڤان بارزانی) لەگەڵ هەریەك لە (حەیدەر عەبادی) سەرۆكوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی دیكەی حكوومەتی فیدرال كۆبوونەوە و دیدار ئەنجام دەدات.
سەبارەت بەو بابەتانەی كە لە كۆبوونەوە و دیدارەكانی سەرۆكوەزیران لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا گفتوگۆ دەكرێن، گوتەبێژی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كە سەردانەكە ئاسایییە و بابەتی گفتوگۆكانیش بواری ئەمنی و پرۆسەی ئازادكرنەوەی شاری مووسڵ و پەیوەندییەكانی داهاتووی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەندیدار دەبن.




