٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیبراھیم برۆ: ٣٠ سەرکردە و ئەندامی ئێمە زیندانیی دەستی پەیەدەنە

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info-  سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا دەڵێ، پەیەدە زوو زیندانیانی داعش و ڕژێم ئازاد دەکات، کەچی ئەو ٣٠ سەرکردە و ئەندامەی ئێمەی هەر بەر نەدا.

سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئیبراھیم برۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەیەدە هێشتایش هەر خەریکی گرتنی سەرکردە و کادیرانی ئێمەیە لە ڕۆژئاوای کوردستاندا و، واز ناهێنێت؛ پەیتاپەیتا زیندانیانی داعش و ڕژێمی سووریا ئازاد دەکەن و، گیراوانی ئێمەش هەر وا لە زینداندانە؛ لێ ناگەڕێن کێشەی نێوان ئێمە و خۆیان چارەسەر بکرێت."

(ئیبراھیم بڕۆ) گوتیشی، ئەمێستا ٥ سەرکردە و، ٢٥ ئەندام و کادیری ئێمە لای پەیەدەنە و، پەیەدە گرتوونی. 

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار