په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا: بانگکردنی زێباری بۆ په‌رله‌مان هۆکاره‌که‌ی سیاسییه

ئاژانسەکان -KDP.info- په‌رله‌مانتارێکی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند بانگکردنی وەزیری دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هۆکاره‌که‌ی سیاسییه.
ڕۆژنامه‌ی حه‌یات بڵاوی کردووه‌ته‌وه که عه‌لی فه‌یاز، په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا گوتوویه‌تی، هوشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق سه‌رکه‌وتوو بووه له کاره‌که‌یدا. ئاماژەی بەوەش کردووە کە "توانیویه‌تی له‌م بارودۆخه سه‌خته‌دا، بە گفتوگۆ له‌گه‌ڵ داموده‌زگا جیهانییه‌کان و ده‌وڵه‌تاندا، ڕازییان بکات قه‌رز بده‌ن به عێراق."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "زێباری هه‌وڵی داوه به‌م بارودۆخه‌یشەوە مووچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌ران ده‌سته‌به‌ر بکات. بۆیه هۆکاری بانگکردنه‌که‌ی هۆشیار زێباری، زیاتر سیاسییه نه‌ک کاربه‌ڕێوه‌بردن.




