٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەرەفات کەرەم: پەرلەمانتارانی پارتی بەرگرییان لە خۆیان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- دەنگۆ داکەوتبوو گوایە پەرلەمانتارانی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا شەڕیان کردووە و، گوڵمشتە (بۆکس)ـیان لە پەرلەمانتارانی عەرەب داوە؛ بەڵام پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەنگۆداخەرانی بەدرۆ خستەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان (عەرەفات کەرەم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی پەرلەمانی عێراقدا پەرلەمانتارە پارتیییەکانی پەرلەمانی عێراق گوڵمشتەیان لە ھیچ پەرلەمانتارێکی دی نەداوە؛ لەوە نەبێ بەرگرییان لە خۆیان کردووە؛ دیارە ئێمە لە پەرلەمانداین بۆ ئەوەی بەرگری لە مافی کورد  بکەین نەک شەڕ بفرۆشین؛ پێشمەرگە بە چەک و ئێمەش بە قەڵەم بەرگری لە مافی کورد دەکەین."

گوتیشی، ئێمەی پارتی ئیمانمان بە گفتوگۆ ھەیە نەک شەڕ؛ ئەو دەنگۆیەش وا دایانخستووە، درۆیە."

(عەرەفات کەرەم) گوتی: "دەڵێن گوایە پارتی بەھۆی شەڕکردن لیژنەیەکی لەدەست دابێت، بەڵام هیچ وا نییە؛ خۆی ئەوان لە شەڕ دەگەڕان و، تەنانەت پەلاماری پەرلەمانتار (د. ئەشواق جاف)ـیشیان دا؛ باش بوو لەوێ بوین و فریای کەوتین."

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار