ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی، هیچ پیرۆزباییەکی بە هەڤاڵ ئەبوبەکر رانەگەیاندووە

سلێمانی-KDP.info- ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دا رادەگەیەنێ کە هیچ جۆرە پیرۆزباییەکیان بە هەڤاڵ ئەبوبەکر رانەگایاندووە و ئەوەی لە هەندێ مێدیادا بلاوکراوەتەوە راست نییە.
دەقی روونکردنەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە:
ئەمڕۆ بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر لەڕێگەی کەناڵێكی ڕاگەیاندنەوە، ڕایگەیاندووە بەر لە گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بە پارێزگاربوونی لەڕێگەی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا پێ گەیاندبووم، لێرەوە ڕایدەگەیەنین"سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا هیچ جۆرە پیرۆزباییەکی بە بەڕێز(هەڤاڵ ئەبوبەکر) نەگەیاندووە".
هەروەها سەرۆک بارزانی بەهیچ شێوەیەک لەڕێگەی هیچ شوێن و کەسێکەوە پیرۆزبایی بەپارێزگار بوونی لە ناوبراو نەکردوە، پێمان سەیرە هەواڵێکی لەو جۆرە لە مێدیاوە بڵاو دەکاتەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەدا
27-8-2016




