٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکاڵا لەسەر پەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا دەڵێ، سکاڵای یاسایی لەدژی پەرلەرلەمانتارێکی دەوڵەتی یاسا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمڕۆ هەڵسوکەوتێکی ناشرینی نواند.

 (د.ئه‌شواق جاف) به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانـی راگەیاند: " له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ ناشرینه‌ى په‌ڕله‌مانتارى ده‌وله‌تى یاسا (عواتف نوعمه‌) كردى کە یەکەمجاریان نییە وەک پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاسا ئەو رەفتارە ناشرینانە دەکەن، بە سەرۆکی پەرلەمانی عێراقم گوت کە کاری تۆچییە کە دەبینی پەرلەمانتار وەها رەفتاری ناشرینە، بۆچی پارێزبەندی لێ وەرنەگیرێتەوە کە وەها دەستدرێژی دەکەنە سەر پەرلەمانتاری دیکە.

 (جاف) گوتیشى:" وه‌كو فراكسیۆنى پارتیى و خۆم سكاڵاى یاسایى له‌سه‌ر (عواتف نوعمه‌) تۆمارده‌كه‌ین و لێ ى خۆش نابین، چونکە رەفتارێکی ناشرینی بەرامبەر ئێمە نواند.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار