٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەبەر پەكەكە توركیا زیانی بە شارەدێی شێروان مەزن گەیاندووە

سەرچاوە: KDP.info

شێروان مەزن-KDP.info-  بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن رایگەیاند، ئەمڕۆ توركیا تۆپبارانی ناوچەكەی كردووە، چەند تۆپێك دەوروبەری شێروان كەوتوونە، یەكێك لە تۆپەكان بەر قوتابخانەی ناوچەكە گەیاندووە، جگە لە زەرەروزیانێكی زۆر خەڵكی ناوچەكە تووشی دڵەڕاوكێ بوونە.

(كۆڤان رەشید) بەڕێوەبەری شارەدێی شێروان مەزن سەر بە شارۆچكەی مێرگەسۆر بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ئەمڕۆ ئێوارە تۆپخانەكانی توركیا دەوروبەری شارەدێیەكەمان تۆپباران كرد،  هۆكارەكەیش بۆ هەبوونی بنكە و بارەگاكانی پەكەكە لە دەوروبەری شارەدێیەكە دەگەڕێتەوە.

گوتیشی: یەكێك لە تۆپەكان بەر دیواری قوتابخانەی شێروان مەزن كەوتووە،  خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددی بەر قوتابخانەكە كەوتووە و دیواری قوتابخانەكە رووخاوە، لەگەڵ ئەوەی چەند پەنجەرەیەك شكاون، جگە لەوەی ترس و دڵە ڕاوكێ كەوتووەتە ناو هاووڵاتیانی ناوچەكە، هەر دوای تۆپبارانەكە سەرووی خۆمان ئاگاداركردووەتەوە".

ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار