حاکم سەرحان: لە پەرلەمانی عێراقدا بەئاشکرا دژایەتی پارتی دەکرا

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئەوەی ئەمڕۆ لەپەرلەمانی عێراق کرا دژایەتیەکی ئاشکرا بوو لەدژی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەلایەن کوتلەعەرەبی و کوردیەکانەوە.
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و دارودەستەکەی کە دژی پارتیی دیموکراتی کوردستانن بە ئەنقەست قەناعەت بە وەڵامەکانی وەزیری دارایی خستە دەنگدان و پەرلەمان جگە لە فراکسیۆنی پارتیی کوتلەکان ھەموویان بە کوردەکانیشەوە دژی ئێمە بوون و دەنگیان دژی ئێمە دا؛ ئێمەش ناچار ھۆڵی کۆبوونەوەمان بەجێ ھێشت و چووینە دەرەوە."
(حاکم سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی: "سەرەڕای ئەو دژایەتییە پەرلەمانتار (عەواتف نەعمە)، ئەزیەتی (ئەشواق جاف) پەرلەمانرای پارتیی دا؛ ئێمەیش لێی هاتینە دەست."
گوتیشی، زۆرینەیان دەنگیان دا کە قەناعەتیان بە وەڵامەکەمان نییە، بۆیە لە کۆبوونەوەکانی داھاتوو متمانەوەرگرتنەوە دەخرێتە دەنگدانەوە.
ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا دیار بوو بە ئاشکرا دژایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەکرا، بە کوتلە عەرەب و کوردەکانیشەوە!
بڵند ئیبراھیم




