٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. مووسا كه‌ڤاڵ: بەم سیاسەتانەی ئێستای پەیەدە، رۆژئاوا گەشە ناكات.. ئەم سیاسەتەی توركیا زۆر هەڵەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- (د. مووسا كەڤاڵ) دەڵێ، لە ئۆپەراسیۆنەكەی (قەڵغانی فورات)ـی سوپای توركیادا بۆ سەر شاری (جەرابلوس)، هەرچەندە داعش بە ئامانج گیراوە، بەڵام ئامانجی سەرەكیی توركیا داعش نییە و توركیا كێشەیەكی سایكۆلۆژی لە دژی كورد بۆ دروست بووە.

(د. مووسا كەڤاڵ) ئەكادمیسیەن و شرۆڤەكاری سیاسی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "توركیا شاری جەرابلوسی رۆژئاوای كوردستانی كۆنتڕۆڵ كردووە و چۆتە نێو خاكی وڵاتێكی تر كە شتێكی نایاساییە، بەڵام توركیا نایەوێ هەرێمەكانی رۆژئاوای كوردستان بەیەكەوە گرێ بدرێت، هەرچەندە داعش بە ئامانج گیراوە، بەڵام ئامانجی سەرەكیی توركیا، داعش نییە."

(كەڤاڵ) ڕوونیشی كردەوە: "توركیا نایەوێ لە رۆژئاوای كوردستان هەرێمیكی فیدراڵ و دەسەڵاتێكی سەربەخۆ دروست ببێت، بەڵام زۆر گرینگە توركیا وەك چۆن لاری نەبوو لە سەربەخۆبوونی باشووری كوردستان، ئاوایش رێگا بدات رۆژئاوای كوردستان دەسەڵاتەكانای گەشە بكات، بەڵام بەم سیاسەتانەی ئێستای پەیەدە، رۆژئاوا گەشە ناكات. ئەم سیاسەتەی توركیایش زۆر هەڵەیە، ئاخر پەیەدەی سبە و دووەی نامێنێت، چۆن دەبێت دژایەتیی میللەتێك بكەی كە بە هەزاران ساڵە لەگەڵیدا دەژی."

جەختیشی كردەوە: "ئەمەی ئێستا لە ناوچەكەدا دەگوزەرێت، لە بەرژەوەندیی كەسدا نییە و توركیا كێشەیەكی سایكۆلۆژی لە دژی كورد بۆ دروست بووە، پێویستە توركیا كورد وەكو نەتەوەیەك قەبووڵ بكات، ئەوكات دەكرێ هەموو نەتەوەكان بەیەكەوە و بە بێ كێشە بژین."

لە 24ـی ئەم مانگەدا، 200 سەربازی كۆماندۆ و 20 تانكی سوپای توركیا بە هاوكاریی فڕۆكە جەنگییەكان لە ئۆپەراسیۆنی (قەڵغانی فورات)ـدا توانییان شاری (جەرابلوسی) رۆژئاوای كوردستان لە چنگ داعش دەربێنن.

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار