٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''سەرۆك بارزانی بەرگری لە مافی كوردستانیان ده‌كات لە هەر چوار پارچه‌''

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- چاودێرێكی سیاسی دەڵێ، هێزی پێشمەرگە لە سەنگەرەكان بەرگری لە مافی گەلی كوردستانیان دەكەن و (سەرۆك بارزانی)ـیش لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ده‌شڵێت، لە ئێستادا (سەرۆك بارزانی) دەتوانێ رۆڵی سەركردەی هەموو كورد ببینێت و كێشەی هەموو كوردەكان لە وڵاتانی دیكەیش چارەسه‌ر بكات".

چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ (د. ساڵح مەلاعومەر)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەردانی (سەرۆك بارزانی) بۆ دەرەوە، گرینگییەكی ئێجگار زۆری هەیە، لەبەر ئەوەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گەمەیەكی سیاسیی نوێ دەكرێت، بە تایبەت لە نێوان ئێران و توركیا كە ئێستا لە یەك نزیك بوونەتەوە، بۆیە رەنگە هەندێك لە سیاسەتوانان وای ببینن ئەم گۆڕانكارییە هەرێم بەرەو سەربەخۆیی ببات، كاتێك (سەرۆك بارزانی)ـیش سەردانی توركیای كرد، ئەو پەیامەی بەئەوان راگەیاند كە هەرێم هیچ مەترسییەكی بۆ سەر ئەوان نابێت، بەڵكو فاكتەرێك دەبێت بۆ ئەوەی كێشەی كورد لە باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان چارە ببێت لە رێگەی سیاسییەوە، بە شێوەیەك كە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەكدا بێت".

(مەلاعومەر) گوتیشی: "لە ئێستادا (سەرۆك بارزانی) دەتوانێ رۆڵی سەركردەی هەموو كورد ببینێت و كێشەی هەموو كوردەكان لە وڵاتانی دیكەیش چارە بكات".

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌ دەشڵێت: "لە ڕووی دیپلۆماسییەوە ئەگەر تەماشای ئەو سەردانە بكەین، ئەو پێشوازییەی كە لە (سەرۆك بارزانی) كرا زۆر گەورە بوو، كە نەك وەكو سەرۆكی هەرێمێك، بەڵكو وەكو سەرۆككۆماری دەوڵەتێك پێشوازی لێ كرا، بۆیە ئەمە جێگەی دڵخۆشییە كە (سەرۆك بارزانی) دەتوانێ تەواوكەری خەبات و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگە بێت بۆ دابینكردنی مافی كوردستان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییشدا، (سەرۆك بارزانی) دەتوانێ بەرگری لە مافی گەلی كوردستان بكات لە هەر چوار پارچەی كوردستان".

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار