جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و چوار ئه‌ندامی دیكه، فڕاكسیۆنێكی نوێیان پێك هێنا

سلێمانی-KDP.info- به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌یه‌ك كاتدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و خۆكاندیدكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی خراوه‌ته ده‌نگدانه‌وه و، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاندیدكردنی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه و چوار له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن، وازیان له فڕاكسیۆنی یه‌كێتیی نێیتیمانی كوردستان هێنا و فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆیان راگه‌یاند.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیدا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکان لەنێوان گۆڕان و یەکێتی، (ئازاد محەممەد ئەمین) کە پاڵێوراوی یەکێتی بوو بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان کرا. (ئەکرەم شەریف) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی راگه‌یاند و گوتی: رێگە مەدەن کودەتای سپی بەسەر یاسادا سەربکەوێت.''
بە لای (ئەکرەم شەریف) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پرۆسەی بەخشین لە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و هەڵبژاردنی لە هەمان کاتدا بە پارێزگار، کە (هەڤاڵ ئەبوبەکر)ە، "کودەتای سپییە، بەسەر یاسادا".
له نێو كۆبوونه‌وه‌كه و دواتریش له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، (ئەکرەم شەریف) جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ناڕەزایی لەبەرانبەر کاندیکردنی کەسێکی دیکە لە شوێنی ئەو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن دەربڕی و رایگه‌یاند: بە بڕیاری شەخسی ئەمە گۆڕانکاری تێدا کراوە، چونكه تاوەکو دوێنی من کاندید بووم، بەڵام ئەمشەو بە بڕیارێکی شەخسی و بە واستە و ژێربەژێر ناوەکە بە کەسێکی دیکە گۆڕاوە، بۆیە ئەوە یاسایی نییە، بەوپێیەی من لە هەڵبژاردنەکانی 2014 بەڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش ئەو کاندیدەم کە دانراوە".
به هۆی ئه‌م ناڕازیبوونه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن(ئه‌كره‌م شه‌ریف) و چوار له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیێتیمانیی كوردستانن، وازیان له فراكسیۆنی یه‌كێتی هێنا و، وه‌ك فراكسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆ له نێو ئه‌نجوومه‌نه‌كه خۆیان ڕاگه‌یاند.
(ئه‌كره‌م شه‌ریف) كه كارگێری مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیی یه‌كێتییه و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانییش بوو، له كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وازهێنانه‌كه‌ی خۆی له یه‌كێتییش ڕاگه‌یاند.
گوتیشی، چونكه ئێمه‌یان له‌سه‌ر باڵێكی نێو یه‌كێتی حیساب كردووه، بۆیه ئه‌م بێ یاساییه له پایته‌ختی ڕۆشنبیریدا كرا.




