٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەممەد نەزیفی: دەبێ پەكەكە و دەوڵەتی توركیا هەوڵەكانی سەرۆكی هەرێم بە جیددی وەرگرن

سەرچاوە: KDP.info

كۆیە-KDP.info-  (محەممەد نەزیفی قادری) دەڵێ، لەمیژە (سەرۆک مەسعوود بارزانی) لەهەوڵدا بووە تا پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت و، لەئێستایشدا كە تاكید لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەكە دەكاتەوە هەنگاوێكی گرینگە و دەستكەوتێكی نەتەوەیی و سیاسیی گەورەیە و، ئاكام و ئەنجامەكانی خزمەتە بە نەتەوەی كورد. ڕاشیگەیاند، دەبێ برادەرانی پەكەكە و دەوڵەتی توركیا ئەم هەوڵانەی سەرۆكی هەرێم بە جیددی وەرگرن.

(محەممەد نەزیفی قادری) ئەندامی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی توركیا سەردانێكی فەرمییە و پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی توركیا لە ئاستێكی بەرزدایە. لەباری ددانپێدانانیشدا وڵاتی توركیا ناتوانێ نكوڵی لەو ئەمری واقیعە بكات كە هەرێمی كوردستان خاوەن دەسەڵاتێكی سیاسی و نەتەوەییە و پێگەیەكی بەهێزی ستراتیجی هەیە، بۆیە دەبینین كە بەرپرسانی باڵای توركیا لە بەرزترین ئاستەوە بە شێوەیەكی فەرمی و بە ئاڵای كوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆكی هەرێم دەكەن."

ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جەختیشی كردەوە: "هەر لەمیژە (كاك مەسعوود بارزانی) سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەهەوڵدا بووە بۆئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت. لەئێستایشدا كە تاكید لە دەستپێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی دەكاتەوە هەنگاوێكی گرینگە و دەستكەوتێكی نەتەوەیی و سیاسیی گەورەیە. ئاكام و ئەنجامەكانی خزمەتە بە نەتەوەی كورد دەكات."
(قادری) جەخت دەکاتەوە: "دەبێ برادەرانی پەكەكە و دەوڵەتی توركیا ئەم هەوڵانەی سەرۆكی هەرێم بە جیددی وەرگرن، چونكە كەشێكی سیاسی وا لە ناوچەكە لەئارادایە كە درێژەدان بە پرۆسەی ئاشتی لە بەرژەوەندیی هەموو پێكهاتەكانی ناوچەكەیە."

دوێنێ 23ـی ئاب (مەسعوود بارزانی) سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەرۆككۆماری توركیا سەردانی وڵاتی توركیا كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە كۆ بووەوە.

سەرباز واحد

 

هەواڵی پەیوەندیدار