٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاوارەکانی شنگال بێوەزعن و، بەغدایش ھاوکاریان ناکات

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لەئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، ئاوارەکانی شنگال وەزعیان زۆر خراپە و، بەغدا و وەزارەتی کۆچ‌وکۆچبەرانیش ھیچ ھاوکارییەکیان ناکەن.

سەرۆکی لیستی برایەتی‌وپێکەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئاوارەکانی شنگال حاڵیان حاڵ نییە؛ نە حکوومەت دەچێتە دەمیانەوە نە ڕێکخراوە خێرخوازییەکانی سەر بە بەغدا و، نەیش وەزارەتی کۆچ‌وکۆچبەران؛ ئێمەش وەکو ئەنجومەن شتێکی وامان پێ ناکرێ تا بیکەین."

(سەیدۆ چەتۆ) گوتیشی، ئاوارە ئاوارەیە؛ ئەم فەرق و جیاوازییە چییە بەغدا دەیکا؛ ھەرێم ئەو هەموو ئاوارەیەی پێ بەخێو ناکرێت؛ ئەوەی لە توانایدا بووبێ کردوویەتی، بەڵام حکوومەتی عێراق کەمتەرخەمە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار