٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەرودیواری مووسڵ پڕ بووە لە دروشمی 'بژی پێشمەرگە'

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-   سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری مووسڵ ئاشکرای کرد، خەڵکی مووسڵ لە داعش بێزار بوونە و، بەردەوام دروشمی داعش‌بێزارکەر لەسەر دیوار دەنووسن.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دۆخی داعش لە مووسڵدا تا دێ بەرەو خراپتر دەچێت، لەبەر ئەوەی خەڵکی مووسڵ  لێیان بێزار بوونە و دژایەتییان دەکەن و، بە دروشمی دژەداعش دەرودیواریان پڕ کردووە."

(سەعید مەموزینی) گوتیشی، خەڵکی مووسڵ دەزانن ڕزگارکردنی مووسڵ نزیکە، بۆیە بە عەرەبی و بە کوردییش دەنووسن بژی پێشمەرگە و بڕوخێ داعش و دیوارەکانیان پڕکردووە لەو نووسینەدا.

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار