٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

جۆن کێری: له‌سه‌ر هاوکاریی سه‌ربازیی دژی داعش گفتوگۆکانمان له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ ته‌واوبووندایه‌

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info-  وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌سه‌ر هاوکاریکردنی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش گفتوکۆکانی ئه‌مریکا و ڕووسیا له ‌ته‌واوبووندایه‌.

جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگه‌یاند "له‌م حه‌فته‌یه‌دا تیمه‌ ته‌کنیکییه‌کانی هه‌ردوو لا کۆ ده‌بنه‌وه‌ تا دوا پلانه‌کان دابنێن بۆ ئه‌م هاوکارییه‌."

گوتیشی: "به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت پێمان باشه‌ بگه‌یێنه‌ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌." هه‌روه‌ها وه‌ک (سی‌ئێن‌ئێن) وته‌کانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکای بڵاو کرده‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ به‌ نیازی دیداری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕووسەکەی خۆیدا و له‌وانه‌یه‌ دیداره‌که‌ له‌ دوو ڕۆژی داهاتوودا بکێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار