فراكسیۆنى پارتى كۆده‌بێته‌وه.. تایبه‌ته به باره‌دۆخى عێراق

به‌غدا-KDP.info- ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ده‌ڵێت، فراكسیۆنى زه‌رد له‌باره‌ى ئه‌و باره‌دۆخه‌ى ئێستا له عێراق هه‌یه و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق كه به‌رێوه‌چوو، هه‌روه‌ها دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كۆده‌بنه‌وه.
(د. ئه‌شواق جاف) به‌ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌كو فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بڕیاره به‌ر له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ین ."
(جاف) گوتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ته به باره‌دۆخى ئێستاى عێراق و هه‌ڵوێستى ئێمه و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشهات و رووداوانه‌ی هه‌ن، هه‌روه‌ها له دانیشتنى ئه‌مرۆى په‌ڕله‌ماندا چه‌ند بابه‌تێكى گرنگ ده‌خرێنه به‌رباسه‌وه، له‌وانه پرۆسەی دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتی و بڕیاریشە دەنگ بدرێت لەسەر پرۆژە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری له‌گه‌ڵ بابه‌تى ته‌واو كردنى لێپرسینەوە لە وەزیری بەرگری عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ شه‌وی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عیراق كه هه‌بوو له‌سه‌ر باره‌دۆخى عێراق، تا ئێمه‌ش ئاگادار بین له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چى باسكراوه ."
نەشوان بەرزنجی




