زێباری دژی یاسا و دەستوور کاری نەکردووه.. بانگھێشتکردنی بۆ مەرامی سیاسییە

بهغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بانگھێشتکردنی وەزیری دارایی بۆ پەڕلەمان بۆ مەرامی سیاسیە، ئهگەرنا ھیچ وەزیرێک وەکو وەزیری دارایی لەکارەکەی سەرکەوتوو و دەست پاک نەبووە.
(سەرحان سلێڤانەیی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "کەم وەزیر وەکو (وشیار زێباری) وەزیری دارایی لەکارەکەی خۆی سەرکەوتوو و دەست پاک بووه، بۆیە ئەوانەی باس لەوە دەکەن بانگھێشتی دەکەن و متمانەی لێ وەردەگرنەوە ناتوانن ئەوکارە بکەن، لەبەر ئەوەی کارێکی نەکردووە کە باش نەبێت و دژی یاسا ودەستوور بێت .
(سلێڤانەیی) گوتیشی: "ئەوانەی داوا دەکەن (زێباری) بانگھێشتی پەڕلەمان بکەن مەبەستێکی سیاسیان ھەیە، بەتایبەتی دژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئهگەر نا کەم وەزیر ھەیە وەکو وەزیری دارایی دەست پاک بێت و دور بێت لەگەندەڵی .
ئهو ئەندامهی لیژنەی دارایی دهشڵێت، ئەوبانگھێشتکردنە پاڵنەرێکی سیاسی لەپشتە و بۆ تۆڵەسەندنەوەیە، بەڵام بە بڕوای من ناتوانن بانگھێشتی پەڕلەمانی بکەن.
ئەمەش لەکاتێک دایە دەنگۆی ئەوە ھەیە کە ٢٥ئەم مانگە وەزیری دارایی بانگھێشتی پەڕلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەبارەی کۆمەڵێک پرس لەگەڵ بکرێت.
بڵند ئیبراھیم




