گەیارە لەھەموولایەکهوه گەمارۆدراوە.. داعش بەرگری ناکات

گەیارە-KDP.info- وتەبێژی لیوای٩١ی ھەولێر لەسوپای عێراق دەڵێت، بەیانی ئەمڕۆ ھێرشکردن بۆ سەر گەیارە دەستیپێکردووە و لەئێستاشدا گەیارە گەمارۆ دراوە و داعش بەرگری ناکات.
رائید(ئەمین شێخانی) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ھێزەکانی سوپای عێراق ھێرشیان بۆ سەر ناحیەی گەیارە دەستپێکردووە و لەئێستادا زۆر نزیک بونەتهوه لەسەنتەری گەیارە و لەھەندێک شوێن تەنھا٣٠٠مەتر دوورن، بۆیە لەئێستادا گەیارە لەھەموو لایەکەوە گەمارۆدراوە.
(شێخانی) گوتیشی: "داعش تووشی شلەژان بوونە و توانای بەرگریکردنیان نیە، بۆیە رەنگە لەماوەیەکی کەمدا بتوانن گەیارە بەتەواوەتی ئازاد بکەن.
وتەبێژی لیوای٩١ی ھەولێر لەسوپای عێراق دهشڵێت، دەوروبەری گەیارە ھەموو کۆنترۆڵکراوە و تەنیا سەنتەری ناحیە ماوە .
بڵند ئیبراھیم




