٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بودجه‌ى 2017 ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كراوه

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2017ـى عێراق ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كراوه و بڕه‌كه‌ى كه‌متر ده‌بێت له‌ساڵانى پێشوو وسندووقى دراوى نێوده‌وله‌تیش ژماره‌یه‌ك مه‌رجى داناوه‌.

(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) ئەندامی لیژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنانى‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ ماڵپه‌رى فه‌رمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانی ڕاگەیاند: "بوودجه‌ى گشتى 2017ـى عێراق له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كراوه‌ به‌ڵام جارێكى تر له‌ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیراندا دایدەڕێژنەوە؛ بوودجه‌کە جیاوازە لەوسا، ئاخر نەوت بازاڕی شکاوە؛ كورتهێنانەکەیش ده‌بێت بە‌ داهاتى ناوخۆ و، بە‌و قه‌رزانه‌ى عێراق کردوویەتی، پڕ بکرێتەوە.‌"

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق گوتیشى: "بوودجه‌ى 2017 كه‌متر ده‌بێت له‌ بوودجه‌ى پارەکە؛ دیارە سندووقە نێودەوڵەتییەکەی نەختینە، وەختی خۆی بە چەن مەرجێک قەرزی داوە بە عێراق و، لە داڕشتنی بوودجەکەی ٢٠١٧ـدا دەشێ ئەو مەرجانە ڕەچاو بکرێ؛ بۆ نموونە بابه‌تى دامه‌زراندن و، وه‌به‌رهێنان و زێده‌كردنى داهاتى نه‌وت و كه‌رتى ئه‌منى و په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستى."

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار