کوردانی شەبەک بە خۆپیشاندان داوا دەکەن پێشمەرگە هەر خۆیان ناوچەکەیان بۆ ڕزگار بکەن
__2016_08_22_h18m0s14__HK.jpg)
بەردەڕەش-KDP.info- بۆ سێ مەبەست بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لەقەزای بەردەرەش کوردانی شەبەک خۆپیشاندانێک بکەن؛ لەوانە تەنھا ھێزی پێشمەرگە ناوچەکەیان ڕزگار بکات.
نوێنەری کوردانی شەبەک لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ (غەزوان حامد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە کوردانی شەبەک بۆ سێ مەبەست خۆپیشاندانێک بکەن لە قەزای بەردەڕەشدا؛ لەوانە تەنھا لەلایەن پێشمەرگەوە ناوچەکەیان ئازاد بکرێت و ھیچ ھێزێکی دیکە بەشدار نەبێت و، ئەوی دیکە دەشتی نەینەوا بکرێتە پارێزگا و، بگەڕێتەوە سەر ھەرێمی کوردستان و، سێیەمینیش ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی ڕزگارکردنی ناوچەکەیان ھاوکارییان بکەن."
(غەزوان حامد) گوتیشی، ئەمجارە هەر خۆمان بە تەنیا خۆپیشاندان دەکەین، بەڵام لەمەولا داوا دکەین پێکھاتەکانی دیکەیش بەشدار ببن.
گوتیشی، دەمانەوێت سەرۆک بارزانی خۆی سەرپەرشتیی ڕزگارکردنی ناوچەکانیان بکات.
بڵند ئیبراھیم




