٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوو تیرۆریستی داعش لە کەرکووکدا دەستگیر کران

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-   بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک ئاشکرای کرد، دوو تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووکدا دەستگیر کردووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاوناحیەکانی کەرکووک عەمید (سەرحەد قادر) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "مانگێک لەمەوبەر دوو تیرۆریستی داعش لە فەلووجە و 'ڕومادی'ـەوە ھاتبوونە شاری کەرکووک؛ ئێمەش زانیاریمان بەدەست گەیشت و، توانیمان لە ھەڵمەتێکدا ھەردووکیان دەستگیر بکەین.

عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی، دوێشەو کەسێک خۆی تەقاندەوە و شەش کەسی بریندار کرد؛ کەسێکیشمان گرت و، پاشان بۆمبێک تەقیەوە و، یەکێکی بە سووکی بریندار کرد. دەیشڵێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار